ئێران هێرشی کردوەتە سەر ئەو چەکدارانەی لە بناری بەمۆ بینرابون

(سبەی):

سوپای‌ پاسدارانی‌ ئیران ده‌ستگیركردنی‌ (16)كه‌س له‌و چه‌كدارانه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ هه‌فته‌ی‌ رابردو له‌ بناری‌ به‌مۆ له‌ ناحیه‌ی‌ مه‌یدانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بینرابون.

محه‌مه‌د پاكپور فه‌رمانده‌ی‌ هێزی‌ زه‌مینی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ کۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند؛ هێزه‌كانیان له‌ سنوری‌ رۆژئاوای وڵات (رۆژهەڵاتی کوردستان) روبەڕوی گروپێكی چه‌كداری‌ رێكخراوی‌ داعش بونەتەوە كه‌ ژماره‌یان (21)كه‌س بوه‌.

پاكپور ئاشكرای كرد: له‌و روبه‌ڕبونه‌وه‌یه‌دا هێزه‌كانیان ژماره‌یه‌ك چه‌كداریان كوشتوه ‌‌و (16) چه‌كداریان ده‌ستگیركردوه‌، به‌ڵام دوان له‌ چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتون.

بەپێی‌ وتەی فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ی‌ زه‌مینی‌ سوپای‌ پاسداران، هه‌ر له‌و روبه‌ڕوبونه‌وانه‌دا كه‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ كرماشانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان رویداوه،‌ سێ سه‌ربازی‌ سوپای‌ پاسداران كوژراون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی‌ گه‌رمیان به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕانی)ی‌ راگه‌یاند: ئه‌و گروپه‌ی‌ كه‌ له‌ ئێران روبه‌ڕوی‌ سوپای‌ پاسداران بونه‌ته‌وه‌، هه‌مان ئه‌و گروپه‌ بون كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردودا له‌ بناری‌ به‌مۆ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بینرابون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە