“پەلامارەکانی تورکیا ماڵ و حاڵی هاوڵاتیانی کردوەتە ئامانج”

(سبەی):

لە نۆیەم رۆژی پەلامارەکانی سەر عەفرین، تۆپخانه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا به‌رده‌وامن له‌ بە ئامانجکردنی ماڵ و حاڵی هاوڵاتیانی ئەو شارە.

پەلامارەکانی سوپای توركیا بۆسه‌ر كانتۆنی عه‌فرین له‌ ڕۆژی نۆیه‌مدا به‌رده‌وامه‌ و شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەرگریی لە سەنگەر و ناوچەکانیان دەکەن.

به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، شه‌وی‌ رابردو تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا و گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ئه‌عزازه‌وه،‌ ناوچه‌كانی قه‌سته‌ل، بافلۆن و قتمێی سه‌ر ناحیه‌ی شه‌رایان له‌ كانتۆنی عه‌فرین تۆپباران كردوه‌ و هاوكاتیش فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانیان كردوه.

له‌ نوێترین ئەو وێنانەدا کە ئاژانسی هاوارنیوز بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت بۆردومانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی سوپای توركیا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ماڵی هاوڵاتیانی كردوه‌ته‌ ئامانج و زیانی زۆری پێگه‌یاندون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە