(سبەی):
ره‌وه‌ندی كورد له به‌ریتانیا و فەرەنسا دژی پەلامارەکانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، خۆپیشاندانیان كرد و نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كرد.
خۆپیشاندانه‌كەی رەوەندی کوردی لە بەریتانیا به به‌شداریی سه‌دان كه‌س له له‌نده‌نی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چو، سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیونی (BBC) گردبونه‌وه و به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه، دواتر به شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ن به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا.
ئه‌نجومه‌نی به‌ریتانیای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه رێپێوانه‌كه‌ی رێكخستب‌و، هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌كه له شاره جیاجیاكانی به‌ریتانیاوه رویان له له‌نده‌ن كرد.
له‌كۆتایی خۆپیشاندانه‌كه‌دا، نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كرا له‌باره‌ی ده‌ستدرێژیی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و داوایان كرد گوشار بخاته‌سه‌ر توركیا هێرشه‌كانی رابگرێت.
هاوکات بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی پەلامارەکانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، سه‌دان كه‌س له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا خۆپیشاندانیان كرد.
چالاكوانانی چه‌پڕه‌وی فه‌ره‌نسا بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی به‌شدارییان له‌و خۆپیشاندانه‌دا كرد كه له‌به‌رده‌م گۆڕه‌پانی ریپه‌پلیكا له رۆژهەڵاتی پاریس به‌ڕێوه‌چو.
خۆپیشانده‌ران داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا كرد هه‌ڵوێستێكی توند به‌رامبه‌ر له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا پیشان بده‌ن.
پێشتر حكومه‌تی فه‌ره‌نسا داوای له توركیا كرد دان به‌خۆیدا بگرێت، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن ئه‌و هه‌نگاوه به‌س نییه.
ئەم خۆپیشاندانانە هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی رەوەندی کوردی وڵاتانی ئەوروپا بۆ پشتیوانیی لە عەفرین.
ماوه‌ی نۆ رۆژه سوپای توركیا له‌شكركێشیی بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ست پێكردوه، به‌ڵام له‌هه‌مو به‌ره‌كانه‌وه دوچاری به‌ره‌نگارییه‌كی سه‌ختی شه‌ڕڤانانی كورد بوه‌ته‌وه.