(سبەی):
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌توانن (24) سەعات دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نن.
سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامیی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره (12)ی ئایاری داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت كۆمسیۆن پێویستی به (296) ملیار دیناره و تا ئێستا حكومه‌ت هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ كۆمسیۆن دابیننه‌كردوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، جیاكردنه‌وه و ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كۆمسیۆن ده‌توانێت (24) سەعات دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نێت.