(سبەی):
ترەمپ لە دوا وتاره‌كه‌یدا باسی له زۆر پرسی په‌یوه‌ست به سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا كرد و ئەمەش کاردانەوەی دیموکراتەکانی بەدوای خۆیدا هێنا و پێیانوایە؛ ترەمپ پێچەوانەی وتەکانی هەنگاو دەنێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا داوای له یاسادانه‌رانی وڵاته‌كه‌ی كرد، چاكسازیی بكه‌ن له سیستمی كۆچبه‌ران و وتی: “كردنه‌وه‌ی سنوره‌كان رێگه‌ی داوه به‌هاتنی ملیۆنان ده‌ستی كاری بە هه‌قده‌ستی كه‌مەوە كه ركابه‌ری ئه‌مەریكییه هه‌ژاره‌كان ده‌كه‌ن”.
تره‌مپ سەبارەت بە دۆخی ئابوری رایگەیاند : دۆخ بۆ یەکڕیزیی ئەمەریکا به‌هێزه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌مان به‌هێزه و له‌و وتارەدا ئاماژەی بەوەشکردوە کە ئیداره‌كه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی فشاری گه‌وره‌ی بۆسه‌ر كۆریای باكور ده‌ست پێكردوه و داوای کردوە له كۆنگرێس بودجه و خه‌رجی سوپا زیادتر بكات.
ئەم وتانەی ترەمپ کاردانەوەی جیاوازی دیموکراتەکانی لێکەوتەوە و لۆید دۆگێت نوێنه‌ری ویلایه‌تی ته‌كسای دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مەریكا وتویەتی جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان وتاره‌كانی ترەمپ و تویته‌كانی.
دۆگێت دەڵێت: “جیاوازییه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان وتاره‌كانی و تویته‌كانیدا چونکە له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ بارێكی دابه‌شبونه، مه‌ترسی دروستكردنه بۆ سه‌ر دیموكراسی و پاشاگه‌ردانییه. به راستی هه‌قه خه‌ڵكی ئه‌مەریكا ئه‌مساڵ هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، هه‌مو ئه‌و وزه‌یه‌ی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌خۆپیشاندانه‌كاندا به‌كاریانهێنا، له‌هه‌ڵبژاردندا گوزارشتی لێبكه‌ن‌و هه‌مو ناڕه‌زاییه‌كانیان بخه‌نه‌ڕو”.
لە لایەکی دیکەوە تیم ریان نوێنه‌ری ویلایه‌تی ئۆهایۆ تره‌مپ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا قسه‌یه‌ك ده‌كات و له ده‌سه‌ڵاتیش شتێكی دیکە ده‌كات.
ریان وتی: “شتی سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه تۆ گوێت له‌و شتانه ده‌بێت کە ترەمپ ده‌یانڵێت و دواتر ئه‌و شتانه ده‌بینیت و ده‌یانكات كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ن،له جیاتی فاكته‌ری یەکڕیزیی، ئه‌و بوه‌ته فاكته‌ری پەرتەوازەیی و دابەشکاری، له جیاتی بنیاتنان، ئه‌و بوه‌ته فاكته‌ری پارچه پارچه‌كردن و له‌جیاتی پاراستن، ئه‌و خه‌ڵك ده‌خاته ره‌وشێكی دژواره‌وه”.