(11) تانك و زرێپۆشيان سوتێنرا .. هێزەكانی توركیا توانای شەڕكردنیان نەماوە لە عەفرین

(سبەى):

لە دژە هێرشێكدا بۆسەر هێزەكانی سوپای توركیا لە سنوری كانتۆنی عەفرین شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (11) تانك و زرێپۆشی سوپای توركیایان سوتاند و رۆژنامەیەکى لوبنانیش ئاماژە بەوە دەکات کە هێزەكانی توركیا لە عەفرین توانای شەڕكردنیان نەماوە.

رۆژنامەی ئەلدیاری لوبانی بڵاویكردەوە؛ شەڕڤانانی یەپەگە بە موشەكی تاو كە دروستكراوی ئەمەریكایە و تایبەتە بەتێكشكاندنی تانك ئەو دژە هێرشەیان ئەنجامداوە.

بەپێی ئەو هەواڵە؛ جگە لەسوتاندنی ئەو ژمارە تانك و زرێپۆشە، ژمارەیەك سەرباز و ئەفسەری توركیا لەو هێرشەدا كوژراون، جگە لەوەى لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سوپای توركیا توشی شڵەژان بون و لەناوچەكە پاشەكەشیان كردوە.

رۆژنامەکە رونیكردوەتەوە؛ ئەو هێرشە گۆڕانكاریەكی جۆریە لە شێوازی بەرگیركردنی شەڕڤانان لە كانتۆنی عەفرین و پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەك ئەوەی ئاشكراكردوە؛ هێزەكانی سوپای توركیا توانای شەڕكردنیان نەماوە بۆیە توركیا ناچارە پەنابەرێت بۆ هێنانی هێزی سەربازی نوێ‌ بۆ ناوچەكە و هێزە تێكشكاوەكەی ئێستای لە عەفرین پاشەكشە پێبكات.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە