(سبه‌ی):
كۆبونه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی(2018) كۆتاییهات و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی كورده‌وه پرسیاری میكانیزمی دیاریكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ئه‌مساڵ و هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكه‌كه و رێوشوێنه‌كانی گره‌نتی به‌رده‌وامیی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له ساڵی (2018)دا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی تاوتوێ كرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له عه‌بادی كرد سه‌رجه‌م تێبینییه‌كانی ئه‌مڕۆی ناو كۆبونه‌وه‌كه به هه‌ند وه‌ربگیرێن و هاوکات داواشیکرد سەرلەنوێ هەمواری ئەو بڕگانە بکرێتەوە و رێکەوتنیان لەسەر بکرێت کە پەیوەندییان بە پشکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە بە مەبەستی پەسەندکردنی بودجەی (٢٠١٨) و تێپەڕاندنی لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران.
عه‌بادی به‌ڵێنیدا زۆرینه‌ی پێشنیاری نوێنه‌رانی كورد به هه‌ند وه‌ربگرێت له پرۆژه یاسای بودجه‌ی(2018)دا.