(90) کۆچبەر لە سنورە ئاوییەکانی لیبیا خنکان

(سبەی):

بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە سنورە ئاوییەکانی لیبیا نزیکەی (90) کۆچبەر خنکان کە زۆربەیان پاکستانین.

ئۆلیڤیا هیادۆن، وتەبێژی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند؛ بەهۆی هەڵگرتنی ژمارەیەکی زیاد لە رادەی کۆچبەران، بەلەمێک لە سنوری ئاوی زوارە کە دەکەوێتە رۆژئاوای لیبیا، وەرگەڕاوەو لە ئەنجامدا نزیکەی (90) کەس خنکاون.

ئاماژەی بەوەکرد، تەرمی (10) لە کۆچبەرەکان شەپۆلەکانی ئاو بردونیەتە کەناراوەکان، دوان لەوانە لیبین و هەشت کەسی دیکەیان پاکستانین.

وتەبێژی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی وتی: “زۆربەی کۆچبەرەکان هاوڵاتی پاکستانین و دو کۆچبەری ناو بەلەمەکە بە مەلەم خۆیان رزگارکردوە و گەیشتونەتە کەنار و کۆچبەرێکی دیکەش لە لایەن بەمەلێکی راوەماسییەوە رزگارکراوە”.

ئاماژەی بە ژمارەی ئەو کۆچبەرانە کرد کە لەمساڵدا لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە، وتی: “ژمارەیان گەیشتوەتە 246 کەس، هەروەها شەش هەزار و 624 کەسیش توانیویانە بگەنە ئەوروپا”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە