دادگاى رەسافە (82) ملیار دیناری بۆ دەوڵەت گەڕاندوەتەوە

(سبەى):

دادگاى تێهەڵچونەوەى رەسافە رایدەگەیەنێت؛ لە ساڵێکدا زیاتر لە (82) ملیار دینار لەرێگەى دادگاکانەوە بۆ دەوڵەت گەڕێنراوەتەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە ماجد ئەعرەجى، سەرۆکى دادگاى رەسافە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ دادگاکان لەرێگەى رسومات و بڕیارەکانیانەوە توانیویانە زیاترە لە (82) ملیار دینارى عێراقى بۆ خەزێنەى وڵات بگەڕێننەوە لە ساڵى (2017)دا.

ئاماژەى بەوەشکردوە ئەو بڕە پارەیە لە رێگەى سەرجەم دادگاکانى لێکۆڵینەوە و کەتن و تاوانەکان و دەستپاکى و گومرگەکان و دادگاى بەرایى تایبەت بە سکاڵا بازرگانیەکان و بەڵێندەرایەتى”.

ئاماژەى بەوەشکردوە بڕى پارە گەڕێنراوەکان بە دراوى بیانى (863) هەزار و (397) دۆلارى تێپەڕاندوە، ئەوەش بە هەوڵ و تواناى دادوەر و فەرمانبەران و رۆڵى سەرۆکى دادگاى باڵا بوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە