وردەکارى ئۆپەراسیۆنەکەى سوپاى عێراق لەسنورى خورماتو

(سبەى):

ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی لە ناوچەکانی سنوری خورماتو بۆ کێوماڵکردنى سنورەکە و پاککردنەوەى لە چەکدارانى داعش دەستپێکرد.

بەپێى زانیارییەکان بەشێکى بەرچاوى هێزەکانى عێراق و دو فیرقەى حەشدى شەعبى بە پاڵپشتى هێزى ئاسمانى لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن کە لە پێنج قۆڵەوە دەستیپێکردوە.

تائێستا هیچ روبەڕوبونەوەیەک لەنێوان هێزەکانى سوپا و چەکدارەکانى ئەو سنورە روینەداوە، بەڵام بەهۆى تەقینەوەى بۆمبەوە دو سەربازى سوپا بریندار بون و گەیەنرانە نەخۆشخانەى خورماتو.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە