مافی پەرلەمانتاریی، لە پەرلەمانتارێکی دیکەی هەدەپە سەندرایەوە

فەرهاد ئەنجو پەرلەمانتاری هەدەپە

(سبەی):

دوای دو ساڵ لە زیندانکردنی مافی پەرلەمانتاریی پەلەمانتارێکی دیکەی هەدەپە لە تورکیا هەڵوەشێندرایەوە.

دوای  زیاتر لە ساڵێک و سێ مانگ زیندانی کردنی، پەرلەمانی تورکیا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی مافی پەرلەمانتاریی فەرهاد ئەنجو-ی پەرلەمانتاری هەدەپە لە شرناخ-ی باکوری کوردستان.

بە هەڵوەشاندنەوەی مافی پەرلەمانتاریی ئونجو، ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە مافی پەرلەمانتارییان لە لایەن  پەرلەمانی تورکیاوە هەڵوەشاوەتەوە گەیشتوەتە حەوت کەس.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە