دواجار پارتەکەی مێرکڵ گەیشتە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت

(سبەی):

دوای تێپەڕبونی نزیکەی چوار مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا، دواجار پارتەکەی ئەنگێلا مێرکڵ و سۆسیالیستەکان گەیشتنە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە.

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، پارتی یەکێتی مەسیحی دیموکراتی کە مێرکڵ سەرکردایەتی دەکات، لەگەڵ پارتی کۆمەڵایەتی باڤاری کە هاوپەیمانێتی مەسیحی پێکدەهێنن، لەگەڵ حیزبی سۆسیالیستەکان گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئیئتیلافی نوێ.

بەپێی رێککەوتنەکە لە حکومەتی نوێدا، سۆسیالیستەکان، جانتای هەردو وەزارەتی دارایی و دەرەوە وەردەگرن، لەگەڵ پۆستی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی.

چاوەڕوانیش دەکرێت لە چەند سەعاتی داهاتودا بە فەرمی رێککەوتنەکە بڵاوبکرێتەوە، هەروەها لەئەگەری شکستهێنانی ئەو گفتوگۆیانەدا، مێرکڵ ناچار دەبو حکومەتێکی کەمینە پێکبهێنێت، کەلەروی سیاسییەوە دۆخی جێگیر نەدەبو.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە