(سبەی):
جۆرج بوش، سەرۆکی پێشتوری ئەمەریکا رایدەگەیەنێت؛ روسیا دەتسوەردانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکای ساڵی (2016)دا کردوە.
بوش لە وتەیەکیدا لە دانیشتنی پەیمانگای (میلکین) لە ئیمارات رایگەیاند؛ ئەوەی رونە و دەیزانن ئەوەیە روسیا دەستوەردانی کردوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا، بەڵام ئەوە روننیە، ئەوەیە کە ئایا دەستوەردانەکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر هەڵبژاردنەکە هەبوە یاخود نا.
وتیشی: ئەوە کێشەیەکی گەورەیە وڵاتی بیانی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئێمەدا بکات.
ئەو وتانەی بوش لەکاتێکدایە، پەیوەندی نێوان ناوبراو و دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ئەمەریکا لەئاستێکی باشدا نیە و چەندین جار رەخنەی توندی لەسەرۆکی ئێستای ئەمەریکا گرتوە.