ئیندیپێندێت؛ بەڵگەی بەكارهێنانی چەكدارانی داعش لە شەڕی عەفرین دەخاتەڕو

(سبەی):

رۆژنامەی (ئیندیپێندێنت)ی بەریتانی بەڵگەی تێوەگلانی توركیا لە پڕچەككردنی چەكدارانی داعش و بەكارهێنانیان لە هێرش و پەلامارەكانی سەر عەفرین بڵاودەکاتەوە.

رۆژنامەكە لەرێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لێدوانی لە چەكدارێكی پێشوی داعش وەرگرتوە كە پیشتر لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بوە و دانى بەوەدا ناوە کە توركیا ناوی سوپای سوریای ئازاد بەكاردەهێنێت بۆ شاردنەوە و پەردەپۆشكردنی بەكارهێنانی چەكدارە جیهادییە بەكرێگیراوەكان دژ بە كورد و لەو رێیەوە هێرش دەكاتە سەر عەفرین.

ئەو چەكدارەی داعش كە ناوی (فەرەج)ە، ئاماژەی بەوەشكردوە؛ “زۆرینەی ئەوانەی لە عەفرین شەڕیان پێ دەكرێت لەدژی یەكینەكانی پاراسیتنی گەل (یەپەگە)، سەربە داعشن و لەلایەن توركیاوە مەشقیان پێكراوە بۆ ئەوەی تاكتیكی هێرشەكانیان بگۆڕن”.

ئەو چەكدارەی داعش رونیشیكردوەتەوە؛ “توركیا لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەكەیدا بۆ سەر عەفرین، هەوڵیدا خۆڵ بكاتە چاوی خەڵكەوە بەبیانوی شەڕی دژ بە داعش، بەڵام لەراستیدا ئەوان خۆیان مەشقیان بە داعش دەكرد و رەوانەیان دەكردن بۆ عەفرین”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە