ئەمەریکا و فەرەنسا داوای راگرتنی پەلامارەکانی سەر عەفرین دەکەن

(سبەی):

واشنتۆن داوا لە ئەنکەرە دەکات سنورێک بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی لە شاری عەفرین دابنێت، وەزیری دەرەوەی فەرەنساش داوا دەکات تورکیا بەخێرایی ئەو ئۆپەراسیۆنە بوەستێنێت.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند؛ واشنتۆن داوا لە تورکیا دەکات سنورێک بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە دابنێت و سەردانەکەی ریکس تیلەرسۆن-یش بۆ تورکیا بۆ گفتوگۆکردن دەبێت سەربارەت بە چۆنیەتی کۆتاییهێنانی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە نزیکترین کاتدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیلەرسۆن گفتوگۆی چڕوپڕ لەگەڵ بەرپرسانی تورکیادا دەکات بۆ کۆتاییهێنان بەو ئۆپەراسیۆنە.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ جان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوای دەستبەجێ راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیای کرد بۆسەر شاری عەفرین و وتی: ئەو ئۆپەراسیۆنە زیانی بە هاوڵاتیانی مەدەنی گەیاندوە و دەبێت دەستبەجێ رابگیرێت.

رونیشیکردەوە، تورکیا مافی خۆیەتی سنورەکانی بپارێزێت، بەڵام مانای ئەوە نیە زیان بە هاوڵاتیانی مەدەنی لە سوریا بگەیەنێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە