وەفدێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی عەفرین دەکات

(سبەی):

بەمەبەستی پشتیوانی لە بەرخۆدان و خۆڕاگرییەکانی عەفرین لەبەرامبەر هێرش و پەلامارەکانی تورکیا، وەفدێکی رەسمیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی عەفرین دەکەن.

وەفدەکە سبەینێ (شەممە) 10/2/2018 سەردانەکەیان ئەنجام دەدەن و پێکدێت لە نوێنەر و ئەندامانی ژمارەیەک لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان.

ئامانجی سەردانەکە بۆ گەیاندنی پشتیوانیی پەرلەمانی کوردستانە لە بەرخۆدانی شەڕڤانان لە دژی داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا و هەروەها بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربونە لە رەوشی عەفرین و چۆنێتی هاوکاریکردنی رۆژاوا.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە