لە پێناو کۆچبەراندا هەشت سەعاتى بەردەوام قسەی کرد

(سبەی):

سەرۆکی دیموکراتەکان لە گۆنگرێسی ئەمەریکا ژمارەیەکی پێوانەیی وتار پێشکەشکردنی شکاند و زیاتر لە هەشت سەعات قسەی کرد لە پێناو پشتیوانیی بۆ کۆچبەران و پەنابەران لە ویلایەتە یەکگرتوەکان.

نانسی پلۆسی، سەرۆکی دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا رۆژی رابردو بۆ پشتیوانی و بەرگریی لە کۆچبەران و پەنابەران لە وڵاتەی، زیاتر لە هەشت سەعات و حەوت خولەک وتاری پێشکەش کرد و هۆشداریی دایە کۆماریخوازەکان کە ئەوان هەمو هەولێک دەدەن بۆ ئەوەی رێگە لەو یاسایا بگرن.

ئەو خانمە کە تەمەنی (77)ساڵە وتارەکەی لە سەعات(10:04) بەیانیەوە دەست پێکرد و تا سەعات (6:11)ی ئێوارە بێ بڕان و تەنها بە خواردنەوەی کەمێک ئاو کۆتایی بە وتارەکەی هێناو و جەختی کردوە هەمو هەوڵێک دەدەن بۆ رێگریی لە یاسای دژی کۆچبەران و پەنابەران لە وڵاتەکەی.

ئەوەی سەرنجی بەشێک لە میدیاکانی ئەمەریکای راکێشاوە توانای بەپێوە وەستانی زیاتر لە هەشت سەعاتیی ئەو خانمە بوە بە پێڵاوی بەرزەوە.

پلۆسی بەم کارەی ژمارەی پێوانەی لە وتارداندا تۆمار کرد و توانی ریکۆردی دورودرێژترین وتاری چەمپ کلارک-ی نوێنەری دیموکراتەکان لە ساڵی (1909) کە پێنج سەعات و (15)خولەکی خایاندبوی، تێپەڕێنێت.

ئەو خانمە جەختی کردوەتەوە ئەگەر یاسای تایبەت بە کۆچبەران و پەنابەران لە وڵاتاکەی ناسراو بە ( – Dakaداکا) کە لە لایەن باراک ئۆباما-ی سەرۆکی پێشوی ئەو وڵاتە  لە ساڵی(2014) پەسندکرابو، هەڵبوەشێتەوە ژیانی (700)هەزار کۆچبەر و پەنابەری نایاسی دەکەوێتەوە مەترسییەوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە