ئاراز عه‌بدولڕه‌حمان
له ئه‌نجامی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و پێویستی مرۆڤ به زیاتر له‌وه‌ی كه خۆی به‌رهه‌می ده‌هێنێت گه‌یاندویه‌تی به‌و ئاكامه‌ی كه ئه‌وه‌ی خۆی به‌رهه‌می هێناوه و له پێداویستی خۆی زیاتره بیگۆڕێته‌وه به‌و شمه‌كانه‌ی كه پێویستی پێیانه و ناتوانێت به‌رهه‌میان بێنێت و به هه‌مان شێوه بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ریش ئه‌وه راسته، لێره‌وه گۆڕینه‌وه‌ی شمه‌ك به شمه‌ك (المقایضه) سه‌ریهه‌ڵدا كه له مێژوی بازرگانی دا ئه‌م هه‌نگاوه به‌سه‌ره‌تای كاری بازرگانی دێته ئه‌ژمار، پاشان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له ئاڵوگۆڕی بازرگانی گیروگرفتی زۆری هه‌یه‌و زۆر سه‌ره‌تاییه‌و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی بازرگانی جیهانی دا ناگونجێت بۆیه سیستمێكی ناوه‌ندگیری له بازرگانیدا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه به‌كارهێنرا ئه‌ویش سستمی دراو بو.
سیستمی دراو:
دراو وه‌ك ناوه‌ندگیریه‌ك بو به‌هۆی پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان به‌هۆی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه له خۆی گرتوه، ئه‌ركی دراو له مامه‌ڵه‌ی بازرگانی دا پێوه‌ری بایه‌خی شمه‌ك و خزمه‌تگوزارییه واته به‌های شمه‌ك به بڕێك له پاره دیاری ده‌كرێت كه پێوانه‌ی بایه‌خی ئه‌و شمه‌كه‌یه ئیدی لێره‌وه كێشه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی شمه‌ك به شمه‌ك به‌ره‌و چاره‌سه‌ر رۆیشت، سه‌ره‌تا سپارتیه‌كان ئاسنیان به‌كارهێناوه‌و چاره‌سه‌ری گرفتی گۆڕینه‌وه (المقایضه) پێكردوه، رۆمه‌كان مسیان به‌كارهێناوه، له ئینگلته‌را ئاڵتون به‌كارهاتوه كه ئه‌مه ته‌نها سیستمی تاك دراوی بوه پاشان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده ئه‌مەریكا و فه‌ره‌نسا سیستمی دو دراویی ئاڵتون و زیویان له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كاندا به‌كارهێناوه، پێشكه‌وتنی زیاتر له سیستمی دراو به‌دی دێت كاتێك (نوتبانك) دراوی كاغه‌ز به پاڵپشتی سه‌به‌كی ئاڵتونی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه ئه‌مه پێشكه‌وتنێكی گه‌وره بوه تا ئه‌مڕۆ تا ده‌ركه‌وتنی دراوه دیجیتاڵیه‌كان هێشتا ئه‌ركی نوتبانك وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
بۆیه دراو یاخود پاره چه‌ندین ئه‌ركی گرنگی له مامه‌ڵه بازرگانیه‌كاندا له‌خۆ گرتوه كه سه‌ره‌كیترینیان بوه به پێوه‌ری نرخ و ناوه‌ندگیرێك له مامه‌ڵه بازرگانیه‌كاندا، بۆ نمونه جوتیارێك ته‌نها كێڵگه‌كه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم به‌كاردێنێت بڕێك له‌و گه‌نمه له بازاڕدا ئه‌فرۆشێت به بڕێك له پاره‌ی دیاریكراو به‌و پاره‌یه له ئه‌نجامی فرۆشتنی گه‌نمه‌وه به‌ده‌ستی كه‌وتوه پێداویستیه‌كانی خۆی پڕ ده‌كاته‌وه، واته ئه‌و شمه‌كه‌ی كه خۆی لێی زیاده ده‌فرۆشتێت به بڕێك له پاره‌و به‌و پاره‌یه هه‌ندێك شمه‌كی تری كڕیوه كه كه‌سێكی تر لێی زیاد بوه. یه‌كێكی تر له ئه‌ركه‌كانی دراو به‌كارهێنانیه‌تی بۆ پێدان یاخود وه‌رگرتنی قه‌رز، هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی تری دراو هۆكارێكه بۆ خه‌زنكردن و پاشه‌كه‌وت كردن واته ئه‌گه‌ر ئه‌و جوتیاره بیه‌وێت به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌كه‌ی ئه‌مبار بكات (له بارودۆخی ئاسایی دا) دانه‌وێڵه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت به بڕێك پاره و پاره‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت بۆیه پێویستی به ئه‌مبارێكی گه‌وره نییه بۆ خه‌زن كردن كه ئه‌مه گرنگی تایبه‌تی هه‌یه له به‌رهه‌می پیشه‌سازی گه‌وره‌دا.
كریپتۆ كه‌ره‌نسی:
هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه باسمان كرد بۆ ئاشنا بون بو له‌سه‌رهه‌ڵدانی دراو یاخود پاره له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانداو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وام ته‌كنه‌لۆژیا له پێشكه‌وتندایه‌و گه‌شه‌ی دراو له ئاسنه‌وه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه بۆ نۆتبانك و پاشان بۆ دراوی دیجیتاڵی (كریپتۆ كه‌ره‌نسی) كه دراوێكی وه‌همیه و ته‌نها له رێگه‌ی نێتۆركه‌وه له‌سه‌ر داتابه‌یسی (بلوك چین) مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت واته هیچ بونێكی فیزیایی نییه و له هیچ ناوه‌ندێكی بانكی پشتگیری دارایی ناكرێت، ئه‌م دراوه چه‌ندین جۆری هه‌یه له‌وانه (لایت كوین، رێد كوین، وه‌ن كوین، دۆچ كۆین، بت كۆین).
بت كۆین:
بتكوین یه‌كێكه له دراوه دیجیتاڵیه‌كان (كریپتۆ كه‌ره‌نسی) كه له سه‌ر داتابه‌یسی (بلوك چه‌ین) مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، داهێنه‌ری ئه‌م دراوه كه‌سێكی نه‌ناسراوه واته هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تیه نییه به‌ناوی (ساتوشی ناكاموتو) كه له ساڵی (2009) بڕی (16000000) شانزه ملیۆن یه‌كه‌ی بتكۆینی به‌رهه‌مهێناو هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی به یه‌ك دۆلار فرۆشتوه، ئه‌م دراوه دیجیتاڵیه به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی ناواقعی به‌خۆیه‌وه بینی تا كۆتایی (2017) یه‌ك یه‌كه له بتكۆین به (18000) هه‌ژده هه‌زار دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك له سه‌ره‌تادا بایی سه‌د دۆلار بتكۆینی بكڕیایه ئه‌وا ئێستا ده‌یتوانی بیفرۆشێت به (1800000) ملیۆنێك و هه‌شت سه‌د هه‌زار دۆلار، به‌زمانی ساده واته ئه‌و سه‌د دۆلاره ده‌بو به سه‌د و هه‌شتا ده‌فته‌ر دۆلار. كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م به‌رزبونه‌وه‌یه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مامه‌ڵه پێوه‌كردنی بۆ قازانج و خواستێكی زۆری له‌سه‌ر بوه، هه‌وه‌ها ژماره‌ی یه‌كه‌كانی وه‌ك له‌سه‌رەتا باسمان كرد دیاریكراوه و هیچ زیاد ناكات له ئێستاداو چه‌ندین هۆكاری تری بازرگانی نایاسایی هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌م دراوه دیجیتاڵیه بون.
مه‌ترسیه‌كان:
گرنگی ئه‌م جۆره دراوه له‌وه‌دایه مامه‌ڵه‌كردن پێیه‌وه ئاسانه و پێویستی به بانك یان بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان (بۆرسه) نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێ كه‌موكوڕی و بێ مه‌ترسی نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی پاڵپشتی داراییان نییه و هیچ ناوه‌ندێكی بانكی پشتگیری ناكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌و به‌رز و نزمییه زۆره‌ی كه له نرخیدا روده‌ده‌ن كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری هه‌یه له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كاندا به‌جۆرێك له كۆتایی ساڵی (2017) نرخی یه‌ك یه‌كه له بتكۆین گه‌یشته هه‌ژده هه‌زار دۆلار، به‌ڵام له سه‌ره‌تای (2018) نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت بۆ هه‌شت هه‌زار دۆلار واته له ماوه‌ی یه‌ك مانگ دا ده‌هه‌زار دۆلار له نرخی داده‌به‌زێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها له رێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت گروپه تیرۆریستی و گروپه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانیاندا به‌كاری دێنن، (جیمی دیمون) به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری بانكی (جیمی مۆرگان) پێییوایه بتكۆین پاڵپشتیه‌كی باشی گروپه تیرۆریستی و گروپه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كانن.
هه‌روه‌ها (ستیفن مینوچین) وه‌زیری ئێستای خه‌زێنه‌ی ئه‌مەریكا پێیوایه كه پێویسته رێگری له به‌كارهێنانی بتكۆین بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ كاروچالاكی نادروست به‌كاردێت و پێشنیار ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی كۆمه‌ڵه‌ی بیست كه گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ته ئابوری به‌هێزه‌كانی جیهانن چاودێری ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ن كه مامه‌ڵه به كریپتۆ كه‌ره‌نسی ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌ڵێت “پێویسته له‌سه‌رمان دڵنیاببینه‌وه كه خه‌ڵكانی خراپ ئه‌م جۆره دراوانه بۆ كاری خراپ به‌كار نه‌هێنن”.
بۆیه بێگومان داهاتوی ئه‌م جۆره دراوه رون نییه‌و داهاتویه‌كی باشی نابێت له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه باسمان كردن و چه‌ندین هۆكاری تریش، (وارین بافین) گه‌وره سه‌رمایه‌داری ناسراوی ئه‌مەریكی له واڵ ستریت ئاماژه بۆ كریپتۆ كه‌ره‌نسی ده‌كات و ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی كه ئێستا روده‌دات به‌دڵنیایی كۆتاییه‌كی خراپی ده‌بێت”.
سه‌رچاوه:
- النقود والبنوك/ دكتور صبحی تادرس قریصه.
- ویكیپیدیا