(سبەی):
تەرمی گەنجێک لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە، بەوتەی پۆلیس فیشەکێک بە سنگییەوە نراوە.
رائید ئیقبال محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە تەرمی هاوڵاتییەكی نەناسراو لە دەریاچەی دوكان دۆزرایەوە و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی هاوڵاتییەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا و لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستی پێكردوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراوەکە لە رەگەزی نێرە و تەمەنی لە نێوان (20) بۆ (25) ساڵ دەبێت و شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە دیارە.