ئەڵمانیا کۆتایی بە ئەرکە سەربازییەکانی لە عێراق و هەرێم دەهێنێت

(سبەی):

حکومەتی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات لەمەودوا هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی تەنها ئەرکی راوێژکاریی دەبینن لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

سایتی (DW)ی ئەڵمانی بڵاوی کردوەتەوە، بە پێی بڕیارێکی حکومەتی نوێی ئەڵمانیا، بونی هێزە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تەنها بە مەبەستی راوێژکاریی دەبێت، چونکە چیتر داعش ناتونێت هەڕەشەیەکی ئەوتۆ لەسەر ئاسایشی ئەو وڵاتە دروست بکات.

ئەو هێزانە لە رابردودا مەشقی سەربازییان بە پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق کردوە و هاوکات زانیاریی سەربازییان داوەتە بنکە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە ئوردن بە مەبەستی بۆردومانی بنکەکانی داعش.

بە پێی ئەو هەواڵە، ئەرکەکانی سوپای ئەڵمانیا تاکۆتایی مانگی نیسانی (2018) لە هەرێم و عێراق کۆتایی پێدێت و ئەو هێزانەی ئەڵمانیا کە ژمارەیان (150) کەسە و لە هەولێر جێگیر کراون، تەنها ئەرکیان راوێژی سەربازیی دەبێت.

هەر بۆ ئەو مەبەستە، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتە عێراق و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فواد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوەوە و ئەو پرسە تاوتوێ کرا.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە