پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەکەى کوەیت لیستی پڕۆژه‌كانی سنورەکەى پێشكه‌ش کرد

(سبەی):

پارێزگاری سلێمانی لیستی پڕۆژه‌كانی سنورەکەى پێشكه‌شى ئامادەبوانى کۆنگرەى ئاوەدانکردنەوەى عێراق کرد کە لە وەڵاتى کوەیت بەڕێوەدەچێت.

ئه‌مڕۆ دوشەممە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی له‌ چوارچێوه‌ی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقدا، به‌شداریی كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقی كرد له‌ وڵاتی كوه‌یت و لیستی پڕۆژه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕینی پێشكه‌ش به‌ به‌شداربوان كرد.

هەروەک له‌ چالاكییه‌كانی كۆنگره‌كه‌دا بایه‌خ و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی خسته‌ڕو، به‌و ئومێده‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێشكەشكراون له‌لایه‌ن پارێزگا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه‌ بودجه‌ی پێویستیان بۆ دابینبكرێت و هانی وه‌به‌رهێنان بدرێت پڕۆژه‌كانیان لە سنورەکە جێبەجێ بکەن.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە