(سبه‌ی):
رێكخراوی (فاو)ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، عێراق رێژه‌ی (40%)ی به‌رهه‌می كشتوكاڵیی به‌هۆی شه‌ڕی دژ به داعشه‌وه له‌ده‌ستداوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكردوه‌ته‌وه، رێكخراوی (فاو) رونیكردوه‌ته‌وه، نزیكه‌ی (12) ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی له‌ناوچه كشتوكاڵییه‌كاندا ده‌ژین و یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنن و گوزه‌رانیان له‌سه‌ر كشتوكاڵ به‌نده، به‌ره‌وپێشچونی ژیانی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ش ته‌نها له‌ڕێی بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵه‌وه ده‌بێت كه به‌هۆی شه‌ڕی دژ به داعشه‌وه زیانێكی زۆری به‌ر كه‌وتوه و به‌و هۆیه‌وه عێراق (40%)ی به‌رهه‌می كشتوكاڵیی له‌ده‌ستداوه.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به پلانێكی فراوان كردوه بۆ یارمه‌تیدانی بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌عێراق ئه‌ویش له‌ڕێی دوباره نوێكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ كه نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێك هاوڵاتیی عێراقی له ناوچه كشتوكاڵییه‌كان لێی سودمه‌ند ده‌بن له 2018دا.