ئەمەریکا تانکێکی روسی لە سوریا تێکشاند

(سبەی):

میدیاکانی جیهان بڵاویان کردوەتەوە کە ئەمەریکا هێرشی کردوەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی لە سوریا و تانکێکی روسی تێکشکاندوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەندێک میدیای جیهانی، فڕۆکەی هێرشبەری بێفڕۆکەوانی جۆری (Q9) ئەمەریکا لە دێرزور بە موشەک تانکێکی روسی کردوەتە ئامانج و تێکیشکاندوە.

لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی روسیا بڵاویان کردوەتەوە کە ئەو تانکە روسیەی کە لە لایەن ئەمەریکاوە تێکشکێندراوە لە جۆری (T72)ی سوپای سوریا بوە لە پارێزگای دێرۆز.

هاوکات جەیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمەریکا رایگەیاند؛ نابێت روداوەکە زیاد لە قەبارەی خۆی گەورە بکرێتەوە و ببێتە هۆى ئاڵۆزبونی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە