فەرەنسا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر سوریا دەکات

ماکرۆن

(سبەی):

سەرۆکی فەرەنسا لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن رژێمی سوریا هۆشداریی دایە حکومەتی ئەو وڵاتە و رایگەیاند؛ لە ئەگەری بونی بەڵگەدا، بێ دودڵی هێرش دەکەینە سەر ئەو بنکانەی چەکی کیمیایی تێدا بەرهەم دەهێنرێت.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ ئەگەر وڵاتەکەی بەڵگەی لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا بەدەستبهێنێت بێ دودڵی هێرش دەکەنە سەر حکومەت و ئەو بنکە و شوێنانەی سوریا کە چەکی کیمیایی تێدا بێت.

سەرۆکی فەرەنسا لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا کە زیاتر لە (120)رۆژنامەنوسی ناوخۆ و نێودەوڵەتی بەشدار بون، جەختی کردەوە کە ئەگەر بەڵگەی سەلمێندراویان سەبارەت بە چەکی کیمیایی لە سوریا دەستبکەوێت، ئەوە رودەدات کە وتومە و فەرنسا هێرشی سەربازیی بۆ سەر سوریا دەست پێدەکات.

ماکرۆن پێشتریش بە ڤلادیمیر پوتن-ی سەرۆکی روسیای راگەیاندبو کە بەلاى فەرەنساوە چەکی کیمیایی لە سوریا هێڵی سورە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە