کۆى گشتى باران بارین لە شار و شارۆچکەکانى هەرێم

(سبەی):

کەشناسى هەرێم کۆى گشتى و ئامارى (24) سەعاتى رابردوى بارانبارینى بڵاوکردەوە و بەوپێیە لە ناوەندى شارەکاندا لە سلێمانى زۆرترین باران باریوە، بەڵام زۆرترین رێژە لە مێرگەسور و  پێنجوێن و رانیە بوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم رێژەى باران بارینى (24) سەعاتى رابردو لەگەڵ کۆى گشتى باران بارینى لە شار و شارۆچکەکانى هەرێم بڵاوکردەوە.

بەپێى راگەیەنراوەکە؛ لە سلێمانى زۆرترین رێژەى باران باریوە لە (24) سەعاتى رابردودا (31.1)ملم-ە و کۆى گشتیەکەى (306)ملم بوە، هەولێر لە (24) سەعاتى رابردودا (15.6)ملم-ە و کۆى گشتیەکەى (141.4)ملم بوە، دهۆک لە (24) سەعاتى رابردودا (12.2)ملم-ە و کۆى گشتیەکەى (167)ملم بوە، کەرکوک لە (24) سەعاتى رابردودا (14.1)ملم-ە و کۆى گشتیەکەى (70.5)ملم بوە، لە هەڵەبجەش لە (24) سەعاتى رابردودا (21.8)ملم باران باریوە و کۆى گشتیەکەى (165)ملم بوە.

هەروەک زۆرترین رێژەى بارانیش بەشێوەیەکى گشتى لە مێرگەسور بوە بە (481.6)ملم، دواى ئەو لە پێنجوێن (431.8)ملم و لە رانیەش (359.5)ملم باران باریوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە