(سبەی):
وەزیری بەرگری ئەمەریکا، داوا لە تورکیا دەکات سەرنج بخاتە سەر شەری داعش لە سوریا.
جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە پەراوێزی کۆبونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) چاوی بە نورەدین جانکیلی هاوتە تورەکەی کەوت و داوای لێکرد؛ سەرنجەکانی لەسەر شەڕی داعش لە سوریا چڕبکاتەوە لە ئێستادا.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی کردەوە؛ ماتیس داوای کردوە سەرنجەکان بخرێتە سەر شەڕی روبەڕوبونەوەی داعش و رێگەگرتن لە دوبارە سەرهەڵدانەوەی بەهەرشێوەیەک لە شێوەکان بێت لەسوریا.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاوی کردوە؛ نورەدین جانکیلی وەزیری بەرگری رۆژی چوارشەممە گەیشتوەتە برۆکسل بۆ کۆبونەوە لەگەڵ یەنس ستۆلتبێرگ، سەرۆکی ناتۆ و بەشداریی کرد لە کۆبونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندامی ناتۆ.