وێنە؛ “پلانێکی گەورەی تیرۆریستی پوچەڵ دەکرێتەوە”

(سبەی):

حکومەتی ئوردن، پوچەڵ کردنەوەی پلانێکی گەورەی تیرۆریستی لەسەر سنوری وڵاتەکەی و عێراق و سوریا ردەگەیەنێت.

فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئوردن، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: پلانێکی گەورەی تیرۆریستی پوچەڵ کراوەتەوە، کە لەلایەن گروپێکەوە بۆ گواستنەوەی چەکدار و کاری تیرۆریستی و بازرگانی چەک و مادەی هۆشبەر لەڕێگەی بۆرییەکی کۆنی گواستنەوەی نەوتەوە ئەنجامدراوە لەسەر سنوری ئودرن- سوریا و ئوردن- عێراق.

بەپێی بەیاننامەکە؛ دوای هەوڵێکی زۆری دەزگای هەواڵگریی و چاودێری کردنی دەزگای هەواڵگریی سەربازیی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، هێزەکانی سوپا توانیویانە پلانێکی گەورەی تیرۆریستان بۆ قاچاخچێتی چەک و مادەی هۆشبەری پوچەڵ بکەنەوە، کە سودیان لە بۆرییەکی کۆن بەکارنەهاتوی نەوت وەرگرتوە، کە سنورەکانی عێراق و سوریا و ئوردن پێکەوە دەبەستێتەوە و ئەو گروپە لەڕێگەی چەند تونێلێکەوە چونەتە ناو بۆرییە کۆنەکە و سودیان لە چەند خانویەکی کۆن بینیوە لەو ناوچە دورە دەستانە، تا لەڕێگەوە چەکدار و چەک و مادەی هۆشبەر لەنێوان ئەو سێ وڵاتە بگوازنەوە و پلانە تیرۆریستییەکانیان جێبەجێ بکەن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان ئامادەکارییەکانیان تەواو نەکردوە تا دەست بەکاری گواستنەوەی و قاچاخچێتی بکەن.

فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئوردن رایگەیاندوە: دوای تەواوکردنی رێکارەکان و لێکۆڵینەوەکان سەرجەم تونێلەکان روخێنراون و بۆرییە کۆنەکان دەرهێنراونەتەوە و هیچ رێگەیەک نەهێڵراوەتەوە بۆ دزەکردنی ئەو گروپە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە