حەوت بەرپرسی داعش لە موسڵ دەستگیر کران

(سبەی):

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، دەستگیرکردنی حەوت بەرپرسی داعشی راگەیاند، کە دەستیان لە کوشتنی (200) هاوڵاتیدا هەبوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا ئاشکرای کرد؛ شانەیەکی داعشیان دەستگیرکردوە کە پێکهاتون لە حەوت کەس و دەستیان هەبوە لە کوشتن و لە سێدارەدانی (200) هاوڵاتی مەدەنی ناحیەی حەمام عەلیلی باشوری موسڵ.

محەمەد جبوری، وتەبێژی فەرماندەییەکە رایگەیاند: هێزە هاوبەشەکانی فیدراڵی و هێزە ئەمنییەکانی ناحیەی حەمام عەلیل حەوت چەکداری بەرپرسی گروپی داعشیان دەستگیرکردوە، کە زیندوترین و دیارترین شانەی ئەو گروپە بون لەکاتی داگیرکردنی موسڵدا.

وتیشی :”ئەو چەکدارانەی داعش رادەستی یاسا دەکرێن و کەسوکاری قوربانیانی حەمام عەلیل مافی ئەوەیان هەیە کە سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار بکەن کە بکوژی رۆڵە بێتاوانەکانیانن، تا یاسا مافی خۆیانیان بۆ وەرگرێتەوە”.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە