عەبادی: ئامانجمان گێڕانەوەی خزمەتگوزارییە بۆ ناوچە وێرانکراوەکان

(سبەی):

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ حکومەت هەنگاوی جدی ناوە بۆ رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان و دوبارە بونیادنانەوە وڵات، جەختیش دەکاتەوە لەوەی ئاڵنگاری داهاتو دوبارە گەیاندنەوەی خزمتەگوزارییە بۆ ئەو ناوچانەی داعش وێرانی کردبون.

حەیدەر عەبدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی کۆنگرەی میونج بۆ ئاسایش، رایگەیاند؛ سەرکەوتوبون لە یەکخستنی گەلی عێراق بۆ روبەڕوبونەوەی داعش و داوای لە وڵاتانی جیهانێش کرد بەردەوامبن لە راوەدونانی تیرۆر و شانە نوستوەکان.

عەبادی ئاماژەی بەوەکرد، دوای تێکشکاندنی داعش، ئامانجیان گێڕانەوەی خزمەتگوزارییە بۆ ئەو ناوچانەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە وێران و خاپوری کردبون.

باسی لەوەشکرد، کاری جدی دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بە دیاردەی چەکداری لەدەرەوەی دەوڵەت و هەروەها حکومەت هەنگاوی جدی ناوە بۆ رەخساندنی کەشێکی گونجار بۆ وەبەرهێنەران و دوبارە بونیادنانەوە وڵات.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە