ئەردۆغان دان بە کوشتنی (91) سەربازی وڵاتەکەیدا دەنێت لەلایەن شەڕڤانانەوە

(سبەی):

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا دان بەوەدا دەنێت، (91) سەربازی تورکیا لە شەڕی عەفرین لەلایەن هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)وە کوژراون و ئەوەش پێچەوانەی بانگەشەی میدیاکانی تورکیایە کە باس لەوە دەکەن تائێستا (31) سەربازی تورکیا کوژراون.

ئەردۆغان ئەمڕۆ شەممە لە وتارێکیدا لەبەردەم لایەنگرانی حیزبەکەیدا رایگەیاند؛ (91) سەربازی تورکیا لەلایەن (یەپەگە)وە کوژراون.

وتیشی: ئەوان بەتوندی بەرپەرچی “تیرۆریستان” دەدەنەوە لە عەفرین کە وەک ئاماژەیەک بو بۆ شەڕڤانانی یەپەگە.

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان نەوەی عوسمانییەکانن و رێگەنادەن کەس مەترسی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەیان دروست بکات، جگە لەوەش داوای لە گەلی تورکیا کرد هاوکارییان بکەن چونکە بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕن.

ئەوە لەکاتێکدایە کە میدیاکانی تورکیا بەبەردەوامی باس لەوە دەکەن، کە ژمارەیەکی کەم لە سەربازانی سوپای تورکیا کوژراون و ژمارەیان تائێستا دەگاتە (31) کوژراو، بەڵام بەوتەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەسەرەتای شەڕی سەر عەفرینەوە، (150) کەس لە سەربازی تورکیا و چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە کوژراون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە