نەتەنیاهۆ و زەریف چیان وت؟

(سبەی):

دواى ئەوەى نەتەنیاهۆ پارچەیەکى فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى ئێرانى نیشانى میدیاکان و راى گشتى دا هۆشدارى دایە ئەو وڵاتە، زەریفى وەڵامى دایەوە و رایگەیاند بە خستنە خوارەوەى (ئێف16)کەیان لە سوریا، شکۆى سوپاى ئیسرائیل شکێنراوە.

دواى ئەوەى ئەمڕۆ یەکشەممە بنیامین نەتەنیاهۆى سەرۆک وەزیرانى ئیرائیل لە کۆنگرەى میونخ بۆ ئاسایش پارچەى فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى نیشاندا هۆشدارى دا بەو وڵاتە کە هەوڵى پێشێلکردنى سەروەریەکەى نەدات.

وتیشى: “ئێران هەڕەشەى لە سەروەرى ئیسرائیل کردوە بە رەوانەکردنى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان، بەڵام خستمانە خوارەوە و ئەو بنکە سەربازیەشمان وێرانکرد کە لەێیەوە ئاڕاستە کردابو، ئیسرائیل رێگر دەبێت لەوەى ئێران لەروى سەربازییەوە لە سوریادا ئامادەیى هەبێت”.

ئاماژەى بەوەشکرد کاتێک رژێمى ئێران دەکەوێت ئاشتى لەنێوان گەلى ئیسرائیل و گەلى فارسیدا دێتە دى.

هەر ئەمڕۆ و دواى وتەکانى نەتەنیاهۆ، محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران لە کۆنگرەکەدا وەڵامى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیلى دایەوە و خستنەخوارەوەى فڕۆکە (ئێف 16)ەکەى ئیسرائیلى لە خاکى سوریادا بە شکاندنى ئەفسانەى سوپاى ئسیرائیل ناوبرد و سیاسەتى ئەو وڵاتەشى بە دوژمنکارانە بەرامبەر دراوسێکانى بەتایبەت سوریا و لوبنان وەسفکرد.

لەبارەى وتارەکەى نەتەنیاهۆشەوە وتى:”ئەو وتارە هەموى هەوڵدانبو بۆ خۆدزینەوە لە ناوەڕۆکى بابەتەکە، چونکە ئەوەى لە چەند رۆژى رابردودا بینرا شکاندنى ئەو گەورەیى و ئەفسانەیەبو کە بۆ ئەو وڵاتە دروستکراوە”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە