(سبەی):
ئارام شێخ محه‌مه‌د جەخت لەوە دەکاتەوە؛ هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كان و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانى قەزاى خورماتو بەردەوامە و داوا لە پارێزگارى سەڵاحەدینیش دەکات هه‌نگاوه‌كانی به ئاڕاسته‌ی سڕینه‌وه و تێپه‌ڕاندنی شوێنەوارى روداوه ناخۆشه‌كان بێت لەپێناو ئاشتی و پێكه‌وه ژیانى خەڵک سنورەکە.
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له کۆبونەوەى لەگەڵ ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا جبوری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین ستایشی هه‌وڵه‌كانی کرد بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و ئاسانكاریكردن بۆ گەڕاندنەوەى ئاواره‌كان له قه‌زای خورماتو و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه ئیدارییه‌كانی به‌شێویه‌كی مرۆییانه و جیاوازینه‌كردن له‌نێوان پێكهاته‌كاندا، داواشی لێكردوە هه‌نگاوه‌كانی به‌و ئاڕاسته‌یه درێژه پێبدات له پێناو تێپه‌ڕاندنی شوێنەوارەکانى روداوه ناخۆشه‌كانی رابردو و هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی قه‌زای خورماتو و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كه فره ره‌نگن و سه‌دان ساڵه دانیشتوانه‌كه به ئاشتی و برایه‌تی و پێكه‌وه ده‌ژین.
لاى خۆیەوە پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین جەختى کردوەتەوە کە له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت له پێناوی به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری له سنوری پارێزگاكه‌یان و وتویەتى؛ چه‌سپاندنی ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمانه.