سه‌باح محه‌مه‌د
سیاسه‌ت وه‌ك حه‌قلێكی تایبه‌ت و زانستێكی سه‌ربه‌خۆ، له كوردستان بێ ئه‌رزش كراوه، و تایبەتمەندی و بنچینه‌ی له‌ده‌ستداوه، سیاسه‌ت بوه‌ته ماركێتێك كه هه‌مو تاکێکی كورد ده‌چێته‌ناوی، و زۆر به ئاسانیش لێی ده‌رده‌چێت، بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی ژیان بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌سی فاشل و بێ به‌هره، بەشێکی سه‌ركردایه‌تی و کادری حیزبه‌كان پێناسه‌ی زانستیانه‌ی سیاسه‌ت نازانن، سیاسه‌ت لایان بریتییه له ته‌مه‌لوقچیه‌تی، درۆ، و ته‌كه‌تول بازێكی شاره‌زا، و قسه‌ی نه‌سته‌ق و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م تێڕوانینه بۆ سیاسه‌ت و ژیانی سیاسی، دۆخی كوردستانی به ئه‌مڕۆ گه‌یاند.
پێنج مانگ تێنه‌په‌ڕیوه به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمدا، پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتو له‌گه‌ڵ حیزبه پاشكۆ و ده‌ستكرده‌كانیان، هاواری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی سیناریۆیه‌كی موزه‌یه‌فانه‌ی ئه‌م حیزبانه بو، به‌ڵام ئه‌م هێزانه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه ئامانجیان دروستكردنی ده‌وڵه‌ت نه‌بو، و بۆ سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك بو به‌م پرسه‌وه، هه‌رزو پارتی مۆڵه‌ته حیزبیه‌كه‌ی له به‌غدا تازه‌كرده‌وه، و له‌شه‌نگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر پاشه‌كشه‌ی كرد، له كاتژمێر دوانزه‌ی شه‌ودا حكومه‌ت (پارتی و یه‌كێتی) ئه‌نجامی ریفراندۆمیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانیشدا نیه، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی خیانه‌تی (16)ی ئۆكتۆبه‌ریان ئه‌نجامدا، خیانه‌تی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر په‌یوه‌ندی نه‌بو به ناهاوسه‌نگی هێزه‌وه، هێزێك كه خاوه‌ن ئیراده‌بێت وه‌ك شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه زیاتر له (10) رۆژه شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ن كه ئه‌ندامی په‌یماننامه‌ی باكوری ئه‌تڵه‌سی( (NATOیه.
كێشه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كێشه‌یه‌كی دو لایه‌نه‌یه، له‌لایه‌كه‌وه بوه‌ته قوربانی سیاسه‌تی هه‌ڵه و ئیداره‌دانی خراپی ئه‌م حیزبانه، و كێشه‌ی راسته‌قینه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزب و حوكمڕانیه هه‌یه كه حوكمڕانیه‌كی مۆنۆپۆڵیزه‌كه‌ر و فاسد و دۆڕاوه، له‌لایه‌كی تره‌وه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه هه‌یه كه خۆیان به نوخبه‌ی رۆشنبیری كۆمه‌ڵگه ده‌زانن، و وه‌زیفه‌یان جوانكردنی روی ناشرینی حیزبه، نوخبه‌ی رۆشنیری ئێمه زۆرینه‌ی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته، چونكه له زاویه‌كه‌وه راكێشراوه‌ته ناو زۆنگاوی پڕ خراپه‌كاری حیزبه‌وه، ده‌سه‌ڵاتیش به مه‌به‌ست ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانیش ببن به به‌شێك له خۆی، ئه‌م رۆشنبیرانه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كانیان به‌شاراوه‌یی بمێنێته‌وه لای حیزب و حكومه‌ت، ناچارن ده‌كه‌ونه ته‌بریر هێنانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات و مه‌یك ئه‌پ كردنی.
ئه‌و پڕۆفیسۆر و دكتۆر و مامۆستای زانكۆ و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسانه‌ی فویان ده‌كرد به زوڕنای ریفراندۆمدا، و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا هاوشانی ئه‌حمه‌دی خانی، شیعر و شانامه‌یان بۆ ریفراندۆم ده‌هۆنیه‌وه، دوای ئه‌و خیانه‌ته‌ی كه پارتی و یه‌كێتی كردیان و ریفراندۆمه‌كەیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، یه‌كێك له‌مانه ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی تیانه‌بو كه داوای ده‌نگه‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه، و بڵێت من سه‌ربه‌خۆییم ده‌وێت، كوا به‌ڵێنی سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی كه پێتان داین به كوێ گه‌یشت؟ له‌مه‌ش خراپتر زۆرن ئه‌وانه‌ی كه كه‌وتبونه هه‌له‌كه سه‌ما بۆ ریفراندۆم، لەو ماوه‌یه‌دا سیڤییان پێشكه‌شكردوه بۆ ئه‌وه‌ی كاندید بكرێن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مه نه‌ك ته‌نها جێگه‌ی ره‌خنه‌لێگرتن و سه‌رزه‌نشت كردنه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر رۆژێك دادگایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بو، ده‌بێت ئه‌وانه به تۆمه‌تی خیانه‌تی مه‌زن هاوشانی پارتی و یه‌كێتی دادگایی بكرێن، چونكه ئه‌مانه له پێناو پۆست و ئیمتیازاتی عێراقی عه‌ره‌بیدا وازیان له نوسینه حه‌ماسیه‌كانیان و په‌خشانه‌كانیان هێنا كه له‌ڕێگه‌یه‌وه چه‌ندین كه‌سیان هاندا بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا هه‌مو پۆست و نوسینه‌كانیان سڕیه‌وه.
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و كوردایه‌تیه‌كه‌تان فه‌یك و فریوده‌رانه نیه، با حیزبه‌كانتان بۆ سه‌لماندنی ناسیۆنالیزمێكی حه‌قیقی و هه‌ڵگری پرسی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات و ئێوه‌ش سیڤیه‌كانتان بكشێننه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌م حیزبه‌كانتان و ئێوه‌ش (بەشێکی رۆشنبیره‌كانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات) ناسیۆنالیستێكی ساخته‌ن، هیوای ئه‌وه‌تان له‌سه‌ر هه‌ڵناچنرێت.
من ده‌نگ ناده‌م، به‌ڵام ئێوه‌و حیزبه‌كانتان لیست و سیڤیه‌كانتان بكشێننه‌وه له پێناو ده‌ركه‌وتنی روی راسته‌قینه‌و بێ ماسكی نیشتیمان و كوردایه‌تیدا.