عێراق؛ شەشەم گەندەڵترین وڵاتە

ریزبەندی وڵاتان لەڕوی گەندەڵییەوە

(سبەی):

عێراق، شەشەم وڵاتی گەندەڵە لەسەر ئاستی جیهان، ئەوەش بەپێی راپۆرتی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی.

بەپێی نوێترین راپۆرتی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، وڵاتانی نیوزلەندا و دانیمارک و فینلاند، شەفافترین وڵاتەکانی جیهانن، لەبەرامبەردا سۆماڵ و باشوری سودان و کۆریای باکور و سوریا و عێراق ریزبەندی ناشەفافترین وڵاتی جیهانیان گرتوە.

بەپێی راپۆرتەکە، عێراق ریزبەندی شەشەمی وڵاتانی عەرەبی گرتوە لەڕوی گەندەڵییەوە و بە (169) خاڵیش بەپێی پێوەرەکانی ئەو رێکخراوە (12)ەیەمینە لەسەر ئاستی جیهانە.

رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکردوە؛ باشترین ناوچەی جیهان بۆ شەفافیەت و کەمی گەندەڵی ئەوروپای رۆژئاوایە و خراپترین ناوچەش بۆ شەفافیەت و زۆری رێژەی گەندەڵی ئەفەریقای باشور و بیابانی گەورەیە، لەبەرامبەردا ئەوروپای رۆژهەڵات و ئاسیای ناوەڕاست، لەناوەندی ریزبەندی وڵاتانن بۆ گەندەڵی و شەفافیەتیش.

ئەو رێکخراوە کە ساڵانە ریزبەندی بۆ وڵاتان دەکات لەڕوی شەفافیەت و گەندەڵییەوە پێوەری (0-100)ی داناوە و تا رێژەی خاڵەکانی زیاتر بێت نیشانەی ئەوەیە ئەو وڵاتە گەندەڵی کەمتری تێدایە و هەروەک پشتی بەپێوەرەکانی (12) دەستە و ناوەندی نێودەوڵەتی بەستوە وەک بانکی نێودەوڵەتی و مونتەدای ئابوری جیهانی.

بۆ بینینی دەقی راپۆرتەکە سەردانی ئەم لینکە بکەن

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە