روسیا ئاگربەست تاوتوێ دەکات

(سبەی):

وەزیری دەرەوەی روسیا رایدەگەیەنێت؛ وڵاتەکەی ئامادەیە تاوتوێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش بکات سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا و جەختیش دەکاتەوە لەوەی نابێت ئاگربەستەکە بەسەر رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا جێبەجێ بکرێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایش داوامان لێ دەکات جێبەجێی بکەین، ئامادەین سەیری بکەین، بەڵام بەهیچ جۆرێک نابێت ئەو بڕیارە بەرەی نوسرە و داعش بگرێتەوە و بەسەریاندا جێبەجێ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنییارێکی رونیان کردوە کە ئەگەر رژێمی سوریا ئاگربەست رابگەیەنێت، ئەوا بەسەر داعش و بەرەی نوسرەدا جێبەجێ ناکرێت، چونکە ئەو گروپانە لە غۆتەی رۆژهەڵات، هاوڵاتیانی مەدەنی وەکو پێشتنەی بەرگری بەکاردەهێنن.

جەختی لەوەشکردوە کە مۆسکۆ پێشنیاری چونە دەرەوەی بۆ چەکدارەکانی غۆتەی رۆژهەڵات کردوە، بەڵام بەرەی نوسرە ئەو دەستپێشخەرییەی رەتکردوەتەوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە