لێدوانی پنتاگۆن لەسەر راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی پێشمەرگە

(سبەی):

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رەتی دەکاتەوە کە هاوکارییە دارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە راگرتبێت، بەڵام چاوەڕوانی بڕیاری کۆنگرێس دەکەن.

ئیریک باهۆن، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند؛ ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانییانەی باس لە راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی پێشمەرگە دەکەن دورن لەراستییەوە و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕیی بڕیاری کۆنگرێس دەکەن.

وتەبێژەکەی (پنتاگۆن) باسی لەوە نەکردوە کە ئاخۆ هاوکارییە دارییەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبن بۆ پێشمەرگە یاخود نا.

ئەوە لەکاتێکدایە سایتی (ئەلمۆنیتەر)ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە کە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڕیاریداوە بە راگرتنی ئەو هاوکارییە داراییەی کە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان خەرج دەکرا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە