عێراق دەستگیرکراوە سعودییەکان رادەست ناکاتەوە

گرتوخانەیەکى عێراق

(سبەی):

حکومەتى عێراق رادەستکردنەوەى زیاتر لە (400) زیندانى سعودی بەو وڵاتە رەتکردوەتەوە کە بە تۆمەتى تیرۆر گیراون و لە گرتوخانەکانى عێراقدان.

رۆژنامەیەکى قەتەرى بڵاویکردوەتەوە کە زیاتر لە (400) هاوڵاتى خاوەن رەگەزنامەى سعودى بە تۆمەتى تیرۆر لە عێراق دەستگیرکراون و ئەو ولاتە ئامادە نیە رادەستیان بکاتەوە، لە زارى بەرپرسێکى باڵاى عێراقیشەوە بڵاویکردوەتەوە؛ حکومەت داواکارییەکى سعودیەى بۆ رادەستکردنەوەى ئەو دەستگیرکراوە سعودیانەى رەتکردوەتەوە کە لە شەڕەکانى رابردودا دژ بە رێکخراوى داعش لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کراون”.

ئاماژەى بەوەشکردوە دۆسیەى سەرجەم دەستگیرکراوە عەرەبى و بیانییەکان دۆسیەیەکى تەواو قەزایى و یاسایین و دورن لە پەیوەندى و مامەڵەى سیاسى، وتوشیەتى:” ئەوە بە لایەنى سعودى و وڵاتانى دیکەش راگەیەنراوە کە ئەوە پرسێکە تایبەت بە دەسەڵاتى دادوەرى”.

هەروەک ئاشکراى کردوە زیاتر لە (400) هاوڵاتى سعودی لە گرتوخانەکانى بەغدا و باشورى عێراقدان کە زۆربەیان لە شەڕى دژى داعش دەستگیرکراون.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە