“کەس چاوەڕێی کەوتنی عەفرین نەکات”

ئاسیا عەبدوڵا

(سبەی):

هاوسەرۆکی تەڤدەم لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند؛ زیاتر لە مانگێکە عەفرین بەرگریی دەکات و تورکیا بەهۆی ئەو شکستانەی لەسەر دەستی شەڕڤانان روبەڕوی بوەتەوە، ناوەندە خزمەتگوازارییەکان و کۆگاکانی خۆراک لە عەفرین بۆردومان دەکات.

ئاسیا عەبدوڵا هاوسەرۆکی بزوتنەوەی کۆمەڵگی دیموکراتی (تەڤدەم) ئەوە دەخاتەڕو؛ دەیان شەڕڤانی هاوشێوەی ئاڤێستا خابور و بارین کۆبانێ بەرگریی لە کانتۆنى عەفرین دەکەن و تائێستاش سوپای تورکیا و چەکدارانیان توشی شکستی گەورە کردوە، بۆیە با کەس بیر لە کەوتنی عەفرین نەکاتەوە.

ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە؛ بەهۆی ئەو شکستانەی لەسەر دەستی شەڕڤانان روبەڕوی سوپای تورکیا و چەکدارانی بوەتەوە ، پەنایان بۆ تۆپباران و بۆردومانی ناوەندە خزمەتگوزارییەکان و کۆگاکانی خۆراک لە عەفرین بردوە و تەنانەت چەکدارانی تورکیا سەرەڕای کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە گوندەکانی عەفرین دەستیان کردوە بە دزین و تاڵانکردنی ماڵ و حاڵی گوندنشینان.

ئاسیە عەبدوڵا وتیشی : “کاری سوپای تورکیا تاوان و تاڵانی و دزییە بۆیە ئەوان ناتوانن بجەنگن و سەرکەوتن بەدەست بهێنن، بەڵام لە بەرامبەردا دایکانی عەفرین و رۆلەکانیان بە ئیرادەوە لە پێناو خەڵک و خاکی وڵاتەکەیاندا روبەڕوی دوژمن دەبنەوە”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە