”چەکە ئەمەریکییەکان لە حەشدی شەعبی وەردەگیرێنەوە”

(سبەی):

رۆژنامەی حەیاتی چاپی لەندەن بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراقی بڕیاریداوە چەکە ئەمەریکییەکان لە حەشدی شەعبی وەربگرێتەوە.

رۆژنامەکە لە راپۆرتێکیدا بە پشتبەستن بە دو سەرچاوەی زانیاری، ئاماژەی بەوەکردوە؛ حکومەتی عێراقی بڕیاریداوە چەکە ئەمەریکییەکان لە حەشدی شەعبی وەربگرێتەوە.

رۆژنامەکە رونیکردوەتەوە، عێراق بۆ ئەوەی رێگری لە دروستبونی قەیران بکات لەگەڵ واشنتۆن ئەو بڕیارەی داوە، بەتایبەتیش کە ترسی ئەوەی هەیە ئەو چەکانە لە دەرەوەی عێراق بەکاربهێندرێت و ئەوەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشە و هەروەها دروستکردنی ئاستەنگ لە گرێبەستەکانی فرۆشتنی چەک بە عێراق.

جگە لەوەش رۆژنامەکە باسی لەوەکردوە، کە ئێران فشارەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی گروپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی روبکەنە سوریا و لەوێ بەشداری شەڕیان پێبکات.

پێشتریش ئەمەریکا چەند جارێک هۆشداری دابو لەوەی ژمارەیەک لە تانک و چەکەکانی بەدەست حەشدی شەعبییەوەن و ئەوەش نیگەرانی بەرپرسانی واشنتۆنی بەدوای خۆیدا هێنابو.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە