یەپەگە: پێشوازی لە ئاگربەست دەکەین

(سبەی):

یەپەگە کە پێشوازیی لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بۆ راگرتنی شەڕ و دەشڵێت: لە بەرامبەر هەر هێرشێکی تورکیا و چەکدارەکانی خۆمان دەپارێزین و بەرپەرچیان دەدەینەوە.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا پشتیوانی خۆی بۆ ئاگربەست لە سەرتاسەری سوریا پیشانداوە و هاوکات بەرپەرچدانەوەی سوپای تورکیا و چەکدارانی لە عەفرین بە مافی رەوای شەڕڤانان دەزانێت.

لە راگەیەندراوەکەی یەپەگەدا هاتوە کە شەڕڤانان لە عەفرین پابەند دەبن بە بڕیاری ژمارە (2401)ی شەممە (24/2/2018) ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ئاگربەست لە سەرتاسەری سوریا .

یەپەگە جەختی کردوەتەوە کە پێشوازیی دەکات لە هەر ئاگربەستێک و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ناوچەکانی شەڕ لە سوریا بە تایبەت عەفرین، هەروەک ئامادەیی پیشان داوە بۆ پاراستنی ئەو کەس و لایەنانەی کە بە مەبەستی چاودێری و هاوکاریی لە لایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە رو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەوان.

یەپەگە داوای لە سەرجەم لایەنەکانی سوریا کردوە کە پابەندی ئەو بڕیارە نەتەوەیەکگرتوەکان بن بۆ ئاگربەست و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە