ئەردۆغان: داوامان لە چیک کردوە ساڵح موسلیم-مان رادەست بکات

(سبەی):

ئەردۆغان رایدەگەیەنێت داوایان لە چیک کردوە ساڵح موسلیم رادەستى تورکیا بکات.

کەمێک لەمەوبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند کە بە فەرمى داوایان لە وڵاتى چیک کردوە بۆئەوەى ساڵح موسلیم-یان رادەست بکات و جەختیشیکردەوە ئۆپەراسیۆنى سەر عەفرین راناگرن، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنى ئاسایش ئاگربەستى لە سوریا بۆ ماوەى (30) رۆژ راگەیاند و ئەوە خرایەڕو کە عەفرینیش دەگرێتەوە.

هەر دواى نیوەرۆى ئەمڕۆ یەکشەممە وه‌زاره‌تی دادی توركیا لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند؛ ده‌ستیان كردوه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكی پێشوی په‌یه‌ده، ئەوەشى خستوەتەڕو دوای ئه‌وه‌ی موسلیم له‌ چیك بوه‌ كه‌وتونه‌ته‌ خۆ و دوای په‌یوه‌ندیكردن به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌ توركیا داوای ده‌ستگیركردنی كراوه‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە پراگ-ی پایتەختی چیک ساڵح موسلیم، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بزوتنەوەی گۆمەڵگەی دیموکراتی (تەڤدەم) دەستگیرکرا و ئیستا لەلایەن پۆلیسى ئەو وڵاتەوە دەستبەسەرە ئەوەش لەسەر داواى پێشوەختەى تورکیا بوە.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە