فەڕەنسا: لەمساڵدا دو هێرشمان پوچەڵکردوەتەوە

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا

(سبەی):

وەزیرى ناوخۆى فەڕەنسا ئاشکراى دەکات؛ تەنها لەمساڵدا پلانى دو هێرشی تیرۆریستیان پوچەڵکردوەتەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە جیرار کۆلۆم، وەزیرى ناوخۆى فەڕەنسا، لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ هێرشبەران پلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانى دو هێرش لەناو فەرەنسادا بەڵام هەردوکیان پوچەڵکراونەتەوە کە یەکێکیان بەئامانج گرتنى “پاسێکى گەورەى وەرزشى” بوە، لاى خۆشیەوە فرانسوا مولانى داواکارى گشتى پاریس ئەوەى خستوەتەڕو تۆمەتبارێکى دیکە دەستگیرکراوە کە کەرەستەى دروستکردنى بۆمبى پێبوە و ویستویەتى چەند ئەندامێکى روبەڕوبونەوەى تیرۆر بکاتە ئامانج.

وەزیرى ناوخۆى ئەو وڵاتە رونیکردوەتەوە، بەو پێیەى رێکخراوى داعش لە کۆتاییەکانیدایە دەیەوێت لە وڵاتانى رۆژئاوا هێرش ئەنجامبدات، ئەوەش لەپێناو دورخستنەوەى سەرنجەکان لەسەر شکسپێهێنانیان.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر لەو وڵاتە چەند هێرشێک ئەنجامدران کە  دیارتینیان هیرشکردنە سەر گۆڤارى چارلى ئیبیدۆ و ئەو ئاهەنگە بو کە (130)کەسى تێدا کوژرا و دواتر داعش بەرپرسیارێتى ئەنجامدانى گرتنە ئەستۆ.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە