ئێران و تورکیا ئاگربەست لە دیمەشق و عەفرین رەت دەکەنەوە

(سبەی):

ئێران و تورکیا پێشوازیی لە ئاگربەستەکەی سوریا دەکەن و هاوکات پێداگریی دەکەن لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچەکانی پارێزگای دیمەشق و کانتۆنی عەفرین.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە؛ کە پشتگیریی ئاگربەستەکەی نەتەوەیە کگرتوەکان دەکات لە سوریا، بەڵام ئۆپەراسیۆنی سەربازیی وڵاتەکەی دژی کانتۆنی عەفرین بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی دەرەوە بە رونی ئاماژەی بەوە کردوە کە لەگەڵ پابەندبونی و پێشوازیی تورکیا لە ئاگربەستی سوریا، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوام دەبێت لە هێرشکردنە سەر بنکە و پێگەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین.

لە لایەکی دیکەوە سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازیی لە ئەگربەستەکەی سوریا کردوە و رایگەیاندوە کە وڵاتەکەی پێشوازی لەو ئاگربەستەی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات، بەڵام دەبێت سوریا لە تیرۆریستان پاک بکرێتەوە.

محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکان لە ئێران رایگەیاندوە، هاوکات لەگەڵ ئاگربەست، پشتیوانیی حکومەتی سوریا دەکەن بۆ پاککردنەوەی تیرۆریستان لە ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگای دیمەشق.

لێدوانەکانی تورکیا و ئێران لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر پێشنیاری نوێنەرانی کوەیت و سوید لە رێکەوتی (24/2/2018) بڕیای ئاگربەستێکی (30) رۆژەی لە سوریا راگەیاند و هاوکات یەپەگە بە بەیاننامەیەک پابەندبونی بە ئاگربەستەکەوە راگەیاند.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە