(سبه‌ی):
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر داواكه‌ی توركیا بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پێشوی په‌یه‌ده و ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسی چیكه‌وه، گۆڕان داوا ده‌كات كونسوڵی چیك له هه‌رێم بانگهێشت بكرێت.
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانی كردوه، داوا ده‌كات سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داوا له حكومه‌تی هه‌رێم بكات بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كونسوڵی چیك له هه‌رێم بانگهێشت بكات به‌مه‌به‌ستی پێدانی رونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی ساڵح موسلیم.
هه‌ر له‌و یاداشته‌دا فراكسیۆنی گۆڕان داواكه‌ی توركیای سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی ساڵح موسلیم له‌لایه‌ن چیكه‌وه به توركیا به داواكارییه‌كی نایاسایی ناوبردوه.