(سبەی):
بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ بەهۆی ئامادەنەبونی پەرلەمانتارانەوە لە دانیشتنەکاندا، بڕی سێ ملیار دینار کۆکراوەتەوە.
نیازیئۆغلۆ، بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند؛ ئەنجومەنی نوێنەران و دەستەی سەرۆکایەتی بەهۆی ئامادەنەبونی پەرلەمانتارانەوە توانیویەتی سێ ملیار دینار کۆبکاتەوە کە لە موچەی پەرلەمانتاران بڕدراوە.
وتیشی: هەر پەرلەمانتارێک کە بەبێ هۆ ئامادەی دانیشتنەکان نەبوبێت، بڕی (500) هەزار دیناری لێ بڕدراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ ملیار دینارە دەگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.