ئەوروپا دەیبەستێت

(سبەی):

پلەکانى گەرما لە بەشێک لە وڵاتانى کیشوەرى ئەوروپا تارادەى خوار بەستن دابەز، بەشێوەیەک لە هەندێک وڵات پلەکانى (27.5)پلە لەژێر سفرەوەیە.

بەهۆى ئەو شەپۆلە سەرماوسۆڵە و بەفربارینەى روبەرێکى بەرفراوانى کیشوەرى ئەوروپاى گرتوەتەوە، پلەکانى گەرما لە زۆرێک لەو وڵاتانە بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزیوە و ئەوەش کاریگەرى لەسەر ژیان و هاتوچۆى دانیشتوانى ئەو وڵاتانە دروستکردوە چ لە رێگەى وشکانى بەهۆى بەستنى شەقامەکان چ لە رێگەى ئاسمانى و دەریاییش.

ئەو شەپۆلە سەرمایە کە لە سیبریاوە هەڵیکردوە و ناوچەکەى گرتوەتەوە بوەتە هۆى بەفربارین و رەشەباى بەهێز لە زۆر ناوچە و وڵاتانى کیشوەرەکە و ئەوەش وایکردوە پلەى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو داببەزێت بەشێوەیەک لە ئەڵمانیا (27.5)پلە ژێر سفر تۆمار کراوە، هەروەک لە پۆڵەندا (26.2)پلە ژێر سفر تۆمارکراوە، هەر بەهۆى ئەو شەپۆلەوە کە شەش ساڵە پلەکانى گەرما نەگەیشتونەتە ئەو ئاستە نزمە، گەشتیار و هاتوچۆى بەتەواوەتى کەمکردوەتەوە و لە رۆماى پایتەختى ئیتاڵیا دەوامى قوتابخانەکانیش راگیراون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە