(سبه‌ی):
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رۆژی (22)ی كانونی یه‌كه‌می ئەمساڵی ده‌ستنیشانكرد وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ده‌نگ درا له‌باره‌ی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ كاروباری ده‌روازه سنورییه‌كان و كار و فه‌رمانه‌كانیان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یاندنه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگی دا له‌باره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و خوێندنی باڵا و رۆشنبیری و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌پێناو گره‌نتیی جێبه‌جێكردنی رێوشوێنی پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رۆژی (22/12/2018)ی ده‌ستنیشانكرد وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.