فڕۆكه‌ی‌ عێراقی‌ بۆردومانی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ له‌ باكوری‌ كه‌ركوك كرد

(سبه‌ی‌):

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ (پردێ)ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی‌ عێراقی‌ بۆردومانی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌باكوری‌ ناحیه‌كه‌ كردوه‌ كه‌ مۆڵگه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعشیان لێ بوه‌.

له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی‌ سۆمه‌ریه‌ نیوز، موته‌لیب نه‌جمه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ پردێ رایگه‌یاندوه‌، ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی‌ عێراقی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌نزیك گوندی‌ (شانی‌ شین)ی‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌كه‌ بۆردومان كردوه‌ كه‌ پێشبینیی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێ چه‌كدارانی‌ داعش له‌و ناوچه‌یه‌ بوبن.

وتیشی‌: ئه‌و بۆردومانانه‌ی‌ فڕۆكه‌ عێراقیه‌كان چه‌ند پێگه‌یه‌كی‌ دیكه‌شی‌ گرتوه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ سنورییه‌ شاخاوییه‌كانی‌ نێوان ناحیه‌ی‌ پردێ و قه‌زای‌ دوبز له‌ باكوری‌ كه‌ركوك كه‌ پێشتر له‌و ناوچه‌یه‌ جموجۆڵی‌ چه‌كدارانی‌ داعش به‌دیكراوه‌.

 

پێشتر له‌ زنجیره‌ چیاكانی‌ نێوان رێگای‌ كه‌ركوك- پردێ و رێگای‌ كه‌ركوك- دوبز جموجوڵی‌ چه‌كداران به‌دی‌ كراوه‌ كه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێ چه‌كداری‌ سه‌ر به‌ داعش بوبن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە