گرفتێکی نوێ

فەرهەنگ خالید

حکومەتی ھەرێم دو مانگ زیاترە رەزامەندی دەربڕیوە کە حکومەتی عێراق وردبینی لیستی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بکات و بیدا، واتە رەزامەندن وەک پێش 2014 بە سلفەیەک تەواوی شایستە داراییەکانی ھەرێم نەنێرێت و بەغدا خۆی سەرپەرشتی فەرمانبەرانی ھەرێمیش بکا!.

بێگومان وردبینی بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و بەغدا لە ھەمو رویەکەوە ھاوشێوە بن و یەک یاسا و رێسایان بەسەردا جێبەجێ بکرێ.

بە دڵنیایەوە ئەو موچەیە بە پێی یاسا بڕێک پارەی بۆ سندوقی خانەنشینی حکومەتی عێراق لێدەبڕدرێ، لەگەڵ تەواوی لێبڕینەکانی تر وەک ھەر فەرمانبەرێکی تری حکومەتی عێراق.

بۆیە وا باشتر بو یاسای جێبەجێکردن بۆ یاسای خانەنشینی یەکگرتوی 2014ی حکومەتی عێراق لەپەرلەمانی کوردستان دەرچوایە لەبری ھەر یاسایەکی تر لەبەر چەند ھۆکارێ:

  1. ناکرێ و ناگونجێ فەرمانبەری ھەمو عێراق لە روی موچەوە ھاوتا بن بەڵام لە خانەنشینی جیاواز.
  2. دەرچونی ھەر یاسایەکی تر جێبەجێکردنی دەبێتە گرفتێکی گەورە، چونکە ئەگەر حکومەتی عێراق راستەوخۆ موچە بدا، سەختە حکومەتی ھەرێم بتوانێ لێبڕینی خانەنشینی کۆبکاتەوە.
  3. فەرمانبەری ھەرێم دوجار بڕە خانەنشینی لێدەبڕدرێ.
  4. حکومەتی ھەرێم ناچار دەبو بە دروستکردنی سندوقی خانەشینی.
  5. یاساکە دادپەروەری تیادایە لە نێوان کەمترین و زۆرترین موچە.
  6. (پلە باڵاکان و پەرلەمانتارو وەزیر) خانەنشین نەدەبون ئەگەر تەمەنیان لە پەنجا ساڵ و خزمەتیان پانزەساڵ کەمتر بێ، لەگەڵ چەندین ھۆکاری تر.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە