(سبه‌ی):
ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی چه‌ند جۆره چه‌كێكی ئه‌تۆمیی تاقیكردوه‌ته‌وه كه هیچ لایه‌ك ناتونێ رێگرییان لێ بكات.
له‌میانی په‌یامی ساڵانه‌ی خۆیدا بۆ كۆمه‌ڵه‌ی فیدراڵیی روسیا، كه ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) به‌ڕێوه‌چو، پوتن رونیكرده‌وه، روسیا په‌ره‌ی داوه به موشه‌كیی بالیستیی كیشوه‌ربڕ كه زۆر ئه‌سته‌مه به سیسته‌می دژه‌موشه‌ك بپێكرێت و ده‌توانێت بگاته هه‌ر شوێنێك له جیهان.
وتیشی: روسیا په‌ره‌ی داوه به جۆره كڵاوه‌یه‌كی بچوكی ئه‌تۆمی كه ده‌توانرێت له موشه‌كی كروز ببه‌سترێت و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ناتوانرێت بپێكرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه روسیا خاوه‌نی جۆره چه‌كێكه كه خێراتره له ده‌نگ و چه‌ندین جۆره چه‌كی دیكه‌ش كه هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیكه نیه‌تی.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا پوتن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به‌رده‌وامیی بڵاوبونه‌وه‌ی سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا وا ده‌كات توانای ئه‌تۆمییانه‌ی روسیا ناچالاك بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت كه مۆسكۆ بكه‌وێته جموجۆڵ.